سودانی و پلاسخارت کۆبوونەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت کۆببونەوە و پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و پێداچوونەوە بە ستراتیژی سەربەخۆ بۆ کارەکانی پلاسخارت لە عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەکان کران”

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەهەوڵەکانی عێراق کرا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆتیان دوای دابینکردنی کەشێکی پێویست کە پشتیوانی لە سەقامگیری دۆخەکە و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە بکات.

هەروەها باس لە هەوڵەکانی عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا و ڕێوشوێنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وشکەساڵی.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی: پیلانگێڕییەکانمان لەگۆڕنا
پێت مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی: پیلانگێڕییەکانمان لەگۆڕنا
بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە
دوات بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە
پەیوەندیدار