دوایین ئاماری قوربانیانی گرژییەكانی ڕۆژهەڵات بڵاوكرایەوە



 

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دواین ئاماری گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بڵاوكردەوە، كە نزیكەی سێ مانگە بەهۆی كوژرانی كچە كوردی شاری سەقز ژینا ئەمینییەوە لە كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە سەریانهەڵداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت “لە گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتدا تا ئێستا 124 كەس كوژراون، كە ٧ كەسیان ژن و ١٥ كەسیان منداڵ بوون”.

ئاشكراشیكرد “زیاتر لە ٦٥٠٠ كەس دەستبەسەر كراون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، ناسنامەی ١٦٠٢ كەس ئاشكرا بووە كە لەو ژمارەیە ١٧٧ كەسیان ژن، ١٤٨ كەسیان منداڵ و ٧٨ كەسیان خوێندكارن”.

ئەگەرچی كەمێك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان هێوربوونەوە، بەڵام كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە شارەكانی سنە و دێوڵان دوو خۆپیشاندەری دیكە كوژران.

خۆپیشاندەرەكەی سنە لە پێكدادانی ناڕازیان و هێزە ئەمنییەكان بە دەسڕێژی گولە كوژرا، ئەوەی دێوڵانیش لە ژێر ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكان دوای دەستگیركرانی گیانی لەدەستدا.
May be an image of 1 person

ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
پێشت ڕێجیمی وەرزی زستان و كۆتایی پایز
یاسین مەحمود پرسەنامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانی دەنێرێت
دواتر یاسین مەحمود پرسەنامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانی دەنێرێت
ەیوەندیدار