کامیل حاجی عەلی حزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند



باڵێكی دیکە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان جیابووەوە و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، باڵی کامیل حاجی عەلی، دوای بە بنبەست گەیشتنی کێشەکان لەگەڵ باڵی عیرفان عەلی، لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوە و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامییان ڕاگەیاند.

زیاتر لە ساڵێکە کێشەکانی نێوان هەردوو باڵەکە قووڵبوونەتەوە و هەریەك لە عیرفان عەلی و کامیل حاجی عەلی خۆیان وەك رابەری گشتی دەناساند.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆنگرەی ئەو حزبە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانەوە، باڵی کامیل حاجی عەلی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامییان ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی ناوێکی نوێ نییە لە بزاڤی ئیسلامیی کوردستاندا و سەرەتاکەی بۆ ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای ئایینییەوە دروستکرا و دواتر گۆڕا بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.

ژیانی مام جەلال لە ١٠٠ وێنەی کەم بیننراودا
پێشت ژیانی مام جەلال لە ١٠٠ وێنەی کەم بیننراودا
د. به‌رهه‌م ساڵح: بە شکۆوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە
دواتر د. به‌رهه‌م ساڵح: بە شکۆوە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە
ەیوەندیدار