كەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ڕۆژی سێشەمممەی ئەم هەفتەیە باران بارین لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ شەممە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری ڕەوشێكی نا سەقامگیری كەش و هەوا كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژبەردەوامی دەبێت , لە بەرە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات .

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، باران بارین بە شێوەی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا دەستپێدەكات , لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەكی ساردیش ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات , ئاستی باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ باران بارین لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفریش دەباریت .
باس لە ئەوەش كراوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت بە گشتی و كاریگەری ئەم شەپۆلە ڕۆژی پێنج شەممە كۆتای دێت.

سەرماوسۆڵە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس و ئاگری گرتووەتەوە
پێشت سەرماوسۆڵە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس و ئاگری گرتووەتەوە
پلانی هاوبەشی ئێران و توركیا دژی كورد ئاشكرابوو
دواتر پلانی هاوبەشی ئێران و توركیا دژی كورد ئاشكرابوو
پەیوەندیدار