سەرۆکایەتی هەرێم: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە دەکەین



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی سەر ئەنقەرە بڵاوکردەوە و دەڵێت:” سەرکۆنەی دەکەین”.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-١٠-٢٠٢٢، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویداو هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەشیان کوژرا، دواتریش پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگه‌یاند.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەی کرد و رایگەیاند: “تیرۆر و توندوتیژی‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ جددییه‌ كه‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیریی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.”

دەشڵێت:”جه‌خت له‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ و پێوستیی‌ بره‌ودان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاریكاریی‌ هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ تیرۆر و سه‌رچاوه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌”.

ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
پێشت ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی هیچ کەسێکی لێ زیاد نییە و شانازیی بە هەموو ئەندام و لایەنگرانییەوە دەکات
دواتر بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی هیچ کەسێکی لێ زیاد نییە و شانازیی بە هەموو ئەندام و لایەنگرانییەوە دەکات
ەیوەندیدار