خاوەنی فەیسبووكی “ئەڤین بێوەژن” كوڕێك دەرچوو



پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە گەنجێك بە ئەكاونتێكی فەیسبووك خۆی وەك ژن ناساندووە و دەنگی خۆی كردووە بە ژن و فێڵی لە چەندین پیاو كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە، کە دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، یەکێکیان ئەکاونتێکی بە ناوی “ئەڤین بێوەژن” لە فەیسبووک داناوە و خۆی کردووە بە ژن و دەنگیشی وەک ژن لێ کردووە و فێڵی لە چەندین پیاو کردووە و تۆمەتبارەکەی تریش هاوکاری بووە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو تۆمەتبارە، ڤیدیۆ و وێنەی چەندین ئافرەتی لەلا بووە و بۆ پیاوەکانی ناردووە و پێی وتوون “ئەمە منم” لەبەرامبەردا کارتی موبایل و ئینتەرنێتی لێ وەرگرتوون و پاشان هەڕەشەشی لێ کردوون.

یەكێتی مامۆستایان مەرجێكی بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی مامۆستایان مەرجێكی بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند
نووسراو بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا كرا
دواتر نووسراو بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا كرا
ەیوەندیدار