حكومەتی هەرێم پەیامێكی لەسەر تەقینەوەكەی توركیا ڕاگەیاند



حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكەی شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنکەرە دەکات”.

ڕاشیگەیاندووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و توندڕەویی دووپاتدەکاتەوە و داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان”.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، تەقینەوەیك لەبەردەم دامەزراوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا ڕوویدا و بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، تەقینەوەكە خۆكوژی بووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات
کۆنگرەی یەکێتی کۆتایی هات و بافڵ تاڵەبانی پەیامی هەیە
دواتر کۆنگرەی یەکێتی کۆتایی هات و بافڵ تاڵەبانی پەیامی هەیە
ەیوەندیدار