زنجیرەی «پێستی شێر» بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی



شەوی شەممە30/9 کە هاوکاتە لەگەڵ ٨ی خەزەڵوەر ی ساڵنامەی ئێرانی، ٢٢هەمین ڕێوڕەسمی فیلم و تەلەفزیۆنی جیهانی (جەشان حافز) بە مەراسیمێک کە لە هۆڵی هۆتێل سپیناس پاڵاس بەڕێوەچوو

مەراسیمەکە کاتژمێر ٢١:٣٠ بە ئامادەبوونی سینەماکارانی پاڵێوراو و بەرنامە سازەکان دەستی پێکرد.

لەم ماوەیەدا ئەو فیلمانەی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 تا سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 2023 بڵاوکرانەوە، دادوەرییان لەسەر کرا.

لە بەشی تەلەفزیۆنیدا ئەو بەرهەمانەی کە لە مانگی ئازاری ساڵی 2021 تا مانگی ئابی ساڵی 2023 پەخشکرابوون، دادوەرییان لەسەر کرا.

 

پێستی شێر ​​زنجیرە درامای ئێرانییە لە جۆری درامای تاوانکاریدا، لە دەرھێنانی جەمشید مەحمودی و لە نووسینی ڕەزا بەھاروەند و جەمشید مەحموودی، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بەرنامەی فیلمنێت نمایشکرا.

ھادی حەجازیفەر، پانتێئا بەھرام، مێھرداد سەدیقیان، عەلیڕەزا کەمالی، پەردیس ئەحمەدییە، ژیلا شاھی و شەھاب حوسێنی، یەکێک بوون لە ئەکتەرە ناودارەکانی ئەم درامایە .

درامای پێستی شێر جگە لە بردنەوەی سێ خەلات ، هاوکات خەڵاتی باشترین زنجیرە دارامای تەلەفیزیۆنی بردەوە.

دەربارەی دراماکە:

نەعیم دوای ١٥ ساڵ لە زیندان ئازاد دەبێت و سەردانی کچەکەی دەکات، کچەکەی لەکاتی گەشتەکەی بۆ باکوور دەڕفێنرێت و دەکوژرێت و نەعیم کە لە ھەوڵەکانی پۆلیس ڕازی نییە، ناچار دەبێت لەگەڵ ڕەزای ھاوڕێی بکوژانی کچەکەی بدۆزێتەوە.

 

لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ۲۰۲۲، لە هەمان کاتدا کە ڕیکلامی پێستی شێر دەستی پێکرد، پلانی پەخشکردنی بۆ ٣٠ی ئەیلول دانرابوو.

بۆچوونی ڕەخنەگران و بینەران بە گشتی سەبارەت بە دراماکە ئەرێنی بوو.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی Edemad Online, بەپێی بۆچوونی ڕەخنەگران و بینەران سەبارەت بە درامای پێستی شێر ، درامای پێستی شێر سیناریۆیەکی بەرگریکاری پێشکەش کردووە بە بەراورد بە زنجیرەکانی تر، و نواندنی کارەکتەرە سەرەکییەکان ئەرێنی بووە.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن گووگڵ ترێندزەوە بڵاوکراوەتەوە، زاراوەی “پێستی شێر” بووتە یەکێک لە گەڕانەکانی گووگڵ کە ئێرانییەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ۲۰۲۳ زۆرترین گەڕانیان بۆ ئەنجام داوە ،و هەروەها بووە یەکێک لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە زۆرترین بینراوەکان لە کاتی پەخشکردنیدا.

ئەم زنجیرەیە یەکێک بوو لەو زنجیرانەی کە زۆرترین باس و فیدباکەکانی تۆڕی نمایشی تەلەفیزیۆنی بەدوای خۆیدا هێنا، بە شێوەیەک کە لە مانگی ئازاری ۲۰۲۳، هاشتاگی پێستی شیر یەکەم ترێند بوو لە تویتەر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

سەرچاوە:

ویکی پیدیا

ئاژانسی همشری ئۆنلاین

گوهدار زێباری بۆ سێیەم جار حوکم درا
پێشت گوهدار زێباری بۆ سێیەم جار حوکم درا
پەردەلادان لەسەر چینەکانی ئیسلام: ئیمان و بەرژەوەندی خۆ و ئاڵۆزی مرۆڤ
دواتر پەردەلادان لەسەر چینەکانی ئیسلام: ئیمان و بەرژەوەندی خۆ و ئاڵۆزی مرۆڤ
ەیوەندیدار