لینكی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا



دوابەدوای كۆبوونەوەی نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و ڕادەستكردنی 60 هەزار واژۆی مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی مووچە لە بەغداوە، لینكی گواستنەوەی مووچەی هەرێم بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا بە مەبەستی كۆكردنەوەی پشتیوانی زیاتر بۆ پڕۆسەكە.

لە هەفتەی ڕابردوودا بەشێك لە نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران چوونە بەغدا و لەگەڵ بەشێكی سەركردە سیاسییەكانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و واژۆی 60 هەزار فەرمانبەر و مامۆستا ڕادەستكرا بۆ وەرگرتنی مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە و لە ئێستاشدا داوای واژۆی زیاتری فەرمانبەران و مامۆستایان كراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران، داواكارم لە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنیشنان و مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت، كە ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە، كە پیوەستە بەداواكاری ڕاستوخۆ مووچە وەرگرتن لە عێراقەوە بۆ ئەوەی زۆرترین واژۆ كۆبكرێتەوە و 60 هەزار واژۆكە بگەیەنرێتە 200 هەزار.

لێرەوە فۆڕمەكە پڕبكەنەوە

لە هەولێر 9 ئۆتۆمبێل خۆیان كێشا بە یەكدا
پێشت لە هەولێر 9 ئۆتۆمبێل خۆیان كێشا بە یەكدا
دژایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
دواتر دژایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
ەیوەندیدار