ئۆدیسا لەڕەوشێكی سەختدایە



 

سەرۆكی ئوكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ڕۆژانە بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر ژێرخانی هەستیاری وزەی ئۆكراین.

زێلێنسكی ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ڕۆژانە بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر ژێرخانی هەستیاری وزەی ئۆكراین.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامی ڕۆژانەیدا بۆ گەلەكەی كە درەنگانی شەو بڵاوی كردەوە، باسی لەوە كرد كە لە ئەنجامی هێرشەكانی رووسیا، پچڕانی كارەبا لە ئۆكراین درێژەی هەیە.

سەرۆكی ئوكرایا باسی لەوە كرد، سوپای ڕووسیا بەتایبەتی ژێرخانی وزە دەكاتە ئامانج و لە ناوچەی ئۆدیسا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە، هێرشیان ئەنجامداوە.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی باسی لەوە كرد لە كۆی ١٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی كە هێزەكانی ڕووسیا ئاڕاستەیان كردووە، ١٠یان لەلایەن سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكراینەوە خراونەتەخوارەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا، ژێرخانی وزە زیانی بەركەوتووە”ڕەوشی ناوچەی ئۆدیسا زۆر سەختە”.

زێلێنسكی باسی لەوەیش كرد، بەهۆی هێرشەكانەوە كارەبا لە تەواوی ناوچەكە بڕاوە ”لەئێستادا لە ئۆدیسا زیاتر لە ١،٥ ملیۆن كەس بێ كارەبان، جگە لە ئۆدیسا لە زۆر ناوچەی دیكەی وڵات بەتایبەتی كیێڤ پچڕانی كارەبا درێژەی هەیە. ڕۆژانە بۆردومان بۆسەر ناوچەكان درێژەی هەیە، هێرشی مووشەكیی ئەنجام دەدرێت. بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش هێرش دەكەن. ڕۆژانە هێرش دەكرێتە سەر دامەزراوەكانی وزە”.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەروەها باسی لەوە كرد كە بەچڕی كاردەكەن بۆ چاككردنەوەی ئەو دامەزراوانەی وزە كە بەهۆی هێرشەكانەوە زیانیان بەردەكەوێت.

بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
“بەهاری داهاتوو بۆ هەموو دونیا باراناوی دەبێت”
دواتر “بەهاری داهاتوو بۆ هەموو دونیا باراناوی دەبێت”
ەیوەندیدار