ئومێد خۆشناو، هیچ گرەنتییەک نییە بۆ ڕوونەدانی لافاو



پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو ڕایگەیاند، ڕێكاری پێویستیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان گرتووەتەبەر، بەڵام ناتوانن گرەنتی ئەوە بکەن کە لافاو ڕونادات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات ئەمساڵ بارانێکی زۆر ببارێت، ئێمە ناتوانین گرەنتی ئەوەبکەین کە لافاو ڕونادات، چونکە هیچ وڵاتێکی جیهان ناتوانێت گرەنتییەکی لەو شێوەیە بکات، بەڵام بە ئەنجامدانی ڕێکار و ڕێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەبنەوە”.

پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، ” بەهۆی ئەزموونی ساڵانی ڕابردووەو، چەند ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان دەگیرێتەبەر، بەهۆی ئەوەی چەند ساڵی ڕابردوو دووچاری گرفتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کێشەی کەمی ئاو لە وەرزی هاوین لە شاری هەولێر بووینەوە، ئێستاش لەپایز تاوەکو بەهار ئامادەکارییەکان بەردەوامدەبن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، “ساڵی ٢٠٢٣ بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵێکی سەختبوو لەبەدەستهێنانی شایستەکانی بودجە، مووچەی فەرمانبەران و هەروەها بودجەی پڕۆژەکان، هەموو ئەوانە گرفتی گەورەبوون، به‌ڵام ئەو پلانە ستراتیژییانەی هەبوون لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، ئاوی ژێرزەوی‌، دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، هەموو ئەوانە لەپلانەکان ماون، بەهۆی گرفتی داراییەوە ئەمساڵ دروستکردنی چەند پۆندێکیش ئەنجامنەدراون”.

دژایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
پێشت دژایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی درێژکرایەوە
دواتر کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی درێژکرایەوە
ەیوەندیدار