لە سێیەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتیدا بڕیاری گرنگ دەدرێت



چاوەڕوان دەکرێت لە سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە بدرێت و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش هەڵبژێردرێن.

ئەمڕۆ هەینی سێیەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتییە کە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچیت.

بەپێی کارنامەی کۆنگرەکە، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.

جگە لە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ، چاوەڕوان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش هەڵبژێردرێن.

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە
پێشت بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە
ئاسایش هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی ئاشکرا کرد
دواتر ئاسایش هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار