عیراق ؛ لەماوەی پێنج ساڵدا ١١ هەزار خێزان بێسەر و شوێنبوون



روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ١١ هەزار كەس لە عێراق بێسەر و شوێن بوون، بەشێكیان لەلایەن داعشەوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە

روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا ١١ هەزار خێزان رێكخراوەكەیان لە رفاندنی ئەندامێكی خێزانەكانیان ئاگاداركردووەتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لە هەشت ساڵی رابردوودا ، كە داعش لە عیراق چالاكی هەبووە و لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ یەك لە سەر سێی خاكی عیراقی داگیركرد، بەشێكی ئەو كەسانە لەو ماوەیەدا بێسەروشوێنبوون.

هاوكات خاچی سووری نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە، كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین حاڵەتی رفاندن و بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتیانیان تێدا تۆمار كراوە.

 

دیلان غەفور؛ وەڵامی چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك دەداتەوە
پێشت دیلان غەفور؛ وەڵامی چەواشەكارییەكانی ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك دەداتەوە
بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار