یاسین مەحمود پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات



سەرۆکی لقی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی و دەڵێت:” ئومێد دەکەم لە سایەتان، یەکێتی ببێتە ئاوێزەی تەبایی و هەوێنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی وڵاتمان”.

یاسین مەحمود، لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”سڵاوی ئەمەک و وەفاداری یەرێز، جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی سازدانی پێنجەمین کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی حزبی شەهیدان”.

سەرۆکی لقی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی دەشڵێت:”پڕ بە دڵ هیواخوازم لە سەروکاریکردن و ڕێبەریکردنی یەکێتێیەکەتاندا سەرفراز و سەرکەوتوو بن و خودای مەزن یاوەری هەموو کات و ساتێکتان بێت، ئومێد دەکەم لە سایەتان، یەکێتی ببێتە ئاوێزەی تەبایی و هەوێنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی وڵاتمان و بەهۆتانەوە ژیان گوڕێکی گەورەی بەرەو خێر و خۆشی و فەرحانی پێبدرێت و هێزێکی کاراو کاریگەر بن بۆ تاودانەوە بە بازاڕی سستی هەرێمەکەمان و گەشەدان بە جوانکردنی شار و شارۆچکەکانمان تا ببنە ناوێکی پرشنگدار و لە لاپەڕەکانی مێژوودا بەئەمەکەوە ناوتانبهێنرێت کە خەمخۆری قوت و ژیانی خەڵک و جوانی و ئاوەدانی و پارێزەری ئارامی و ئاسایشن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-٩-٢٠٢٣، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە.

لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ١٥٠ کەس ژەهراوی بوون
پێشت لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ١٥٠ کەس ژەهراوی بوون
لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکرێت
دواتر لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکرێت
ەیوەندیدار