تورکیا و سووریا بۆ ئاشتەوایی نێوانیان گرەو لەسەر “کورد” دەکەن



ئەو هێرشەی کە لەلایەن هێزە عەشایەرییە عەرەبییەکانەوە بە پشتیوانی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە دێرەزۆر دەستیپێکردووە، ڕەنگدانەوەی خواستی تورکیایە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لە نێوان خۆی و سووریا بۆ نەهێشتنی دوایین ناکۆکییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

 

ئەنقەرە لەلایەک بە پاڵپشتی هێزە چەکدارە عەشایەرەکانی دێرەزوور و لە لایەکی دیکە دەیەوێت دەستبەرداری ئەو هێز و میلیشیایانە بێت کە دژی ئەسەد بەکاریان دەهێنیت ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپاکەی ئەسەد دەیەوێت تەسفییەی هێزە کوردییەکان بکەن و دواجار بەرژەوەندی هاوبەش کە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، هەردوو نەیار کۆدەکاتەوە .

 

تورکیا ئامادەیە هەماهەنگی سووریا بکات بەرامبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەموو هاوکارییەکی خۆی بۆ هێزە ملکەچەکانی ڕادەگرێت.

 

ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات یەکێکە لەو ساتە دەگمەنانەی کە ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر زەمینەی هاوبەش پاش ساڵانێک لە دژ یەکی و دوژمنداریی کۆیان دەکاتەوە.

 

لە کاتێکدا تورکیا هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی کوردی لە رۆژئاوا دەدات، سووریاش دەیەوێت ئەو هێزە کوردییە لاواز بکات و ئەو خاکانەی لە ژێر دەستیاندان بگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی دەوڵەمەندن بە سامانی نەوت و غاز.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیامێکدا بە ئامانجی کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق و نەرمکردنی هەڵوێستی بەشار ئەسەد پشتیوانی خۆی بۆ هێزە عەشایرە عەرەبییەکان لە شەڕەکانیان دژ بە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیاندو وتی؛  ئەوان(هۆزە عەرەبەکان) “خاوەنی ڕەسەنی ئەو ناوچانەن”.

 

چاودێرانی سیاسی دەڵێن؛ نیشاندانی پشتیوانی ئەردۆغان بۆ ئەسەد مەبەست لێی ئاسانکارییە بۆ دانوستان لەسەر پرسە مشتومڕاوییەکانی دیکە، لەوانە گەڕانەوەی ئاوارەکان.

 

لە لایەکی دیکە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتیکردەوە، ئەوەی لە دێرەزۆر ڕوودەدات، هەنگاوێکە لەلایەن هۆزە عەرەبەکانەوە بۆ بەرگریکردن لە خاکەکانیان، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی هۆزەکان “خەباتێکی شەرەفمەندانەیە”.

 

چاودێران پێیان وایە ئامانجی ئەم لێدوانانەو نیشاندانی پشتیوانی لە ئەسەد لە مەلەفی دێرەزور، بەو هیوایەیە کە ئەمە ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان لەسەر پرسەکانی دیکە بکات، لەوانە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد، گەڕانەوەی ئاوارەکان و کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریا.

 

مۆسکۆ هاوپەیمانی سەرەکی ئەسەد هانی ئاشتەوایی لەگەڵ ئەنقەرە دەدا، بەڵام دیمەشق بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەم هاندانە پێویستی بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی تورکیا هەیە لە پێناو گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان.

سەرچاوە؛ alarab.co.uk

“پێویستە یەکێتی دوای کۆنگرە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵباتەوە”
پێشت “پێویستە یەکێتی دوای کۆنگرە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵباتەوە”
تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەکات
دواتر تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەکات
ەیوەندیدار