بانكی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەووە


 

فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دەگەنە نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 671 ملیۆن و 348 هەزار و 41 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 134 ملیۆن و 269 هەزار و 608 دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 6.17% دابەزیوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی چوار‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و158 ملیۆن و 546 هەزار دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە سێ‌ شەممەی ڕابردوودا بوو كە 120 ملیۆن و 883 هەزار و 780 دۆلار بووە.
زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی حەواڵەدا بوون بۆ دەرەوە لەپێناو پارەداركردنی بازرگانییە دەرەكییەكان، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی، 150 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕادووە.

 

 

پارێزگای هەولێر كۆمپانیاكانی بواری غازی LPG ئاگاداردەكاتەوە
پێشت پارێزگای هەولێر كۆمپانیاكانی بواری غازی LPG ئاگاداردەكاتەوە
نەوت لە شارۆچكەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دواتر نەوت لە شارۆچكەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار