ڕێككەوتنی نوێی یانەی نەسر و ڕۆناڵدۆ ڕاگەیەنرا



زۆرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەستێرە گەورە پورتوگالییەکە نزیک بووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بۆ ماوەیەکی نوێ، ئەوەش بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دوای دوو ساڵ لە هاوینی ساڵی2025دا.

میدیاکانی سعودیە ئاماژەیان بەوەکردووە، کە ئیدارەی یانەی نەسر ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی تەواوکردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تا كۆتایی مانگی یەك-ی ساڵی 2027 ، هەروەها هێرشبەرە گەورەکەش ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستە نوێیەکە.
بەپێی هەواڵەكە، ئیدارەی یانەی نەسری سعودیە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێککەوتووە کە “گرێبەستەکەی تا کۆتایی مانگی یەک-ی ساڵی 2027 درێژبکاتەوە”.

یانەی نەسر مووچەی ڕۆناڵدۆ دەدات، کە بە نیو ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، وەرزێک بۆ ئەو یاریزانە دەگاتە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو درێژ دەبێتەوە تا هاوینی ٢٠٢٥.

نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە پورتوگالییەکە بۆ ماوەی وەرز و نیوێک واتە تا مانگی یەک-ی ساڵی ٢٠٢٧، بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی دیکەی تێچووی یانەکەی دەبێت، بەمەش کۆی مووچەی دۆن، کە وەریدەگرێت دەگاتە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێم كرا بە پشوو
پێشت ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێم كرا بە پشوو
لە خوێندنگەكانی عێراق خواردن بە خوێندكاران دەدرێت
دواتر لە خوێندنگەكانی عێراق خواردن بە خوێندكاران دەدرێت
ەیوەندیدار