وەزیرێكی عێراق بڕیارێكی بۆ كەسوكاری شەهیدان دەركرد



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق، کوژاندنەوەی هەموو ئەو قەرزانەی، کە لەسەر بنەماڵەی شەهیدان كەڵەكە بوون ڕاگەیاند.

ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، دەسەڵاتی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی لەسەر کەسوکاری شەهیدان زیاد بووە، ڕاگرتووە.

ئاشكراشی كردووە، ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزەكە لە 1ی ئەیوولی ٢٠٢٣ەوە جێبەجێ کراوە و دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵدەستێ‌ بە كۆكردنەوەی ئەو بڕە پارانەی دەمێننەوە تاوەكو ڕێكاری یاسایی بگرێتەبەر و ڕەزامەندی فەرمی وەربگرێت بۆ کوژاندنەوەی لەسەر كەسوكاری شەهیدان.

كەسێك لە هەولێر لە 10 كەناڵی تەلەگرامەوە ڤیديۆی نەشیاوی بڵاوكردۆتەوە
پێشت كەسێك لە هەولێر لە 10 كەناڵی تەلەگرامەوە ڤیديۆی نەشیاوی بڵاوكردۆتەوە
ئازاد جوندیانی: لە ڕیفراندۆمدا بە ڕێبەرایەتی بارزانی مێژوویەكی جیاوازمان دروستكرد
دواتر ئازاد جوندیانی: لە ڕیفراندۆمدا بە ڕێبەرایەتی بارزانی مێژوویەكی جیاوازمان دروستكرد
ەیوەندیدار