تۆمەتبارێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنانی کردووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، هەڕەشەی لە ژنان کردووە و زیاتر لە ١٨٠ ڤیدیۆی ژنانی لابووە و لە بەرامبەردا داوای پارەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، “لەسەر سکاڵای ژنێک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی گروپەکانی تێلیگرام و سناپ چاتی کردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سەرپەرشتیاری گروپی پەیجەکانی (گۆڤەند سی تی ئێس)ی کردووە و ە زیاتر لە ١٨٠ ڤیدیۆی ژنانی لابووە و لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان داوای پارەی لەو ژنانە کردووە”.

ئەتلەتیکۆ یەکەم شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا
پێشت ئەتلەتیکۆ یەکەم شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا
“ئەپڵ” کارمەندەکانی ناچاردەکات لە شوێنی دیکە کارنەکەن
دواتر “ئەپڵ” کارمەندەکانی ناچاردەکات لە شوێنی دیکە کارنەکەن
ەیوەندیدار