نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



 

دوابەدوای ڕاگەیاندنی سەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان سودانی و بەرپرسانی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی بانكی و دۆلار، وەزارەتی دارایی عێراق مژدەی دابەزینی بەهای دۆلار دەدات بۆ نزیكەی نرخی فەرمی، بەڵام بەپێچەوانەی پێشبینییەكانەوە نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكاندا بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار زیاتر دابەزی و تا كاتی ئێوارەش چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەهای 100 دۆلار بوو بە 152 هەزار و 750 دینار، بەڵام لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرزبۆتەوە بۆ 153 هەزار و 750 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، قەیرانی دۆلار بەرەو چارەسەرێکی کۆتایی دەڕوات بەهۆی بوونی هەوڵی ڕاستەقینەی حکومەت لەسەر ئەو پرسە.

 

٢٢ تۆن دوگی ئاژەڵ دەستی بەسەردا گیرا
پێشت ٢٢ تۆن دوگی ئاژەڵ دەستی بەسەردا گیرا
بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ نرخی دۆلار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ نرخی دۆلار دەركرد
ەیوەندیدار