مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی لەسەر لیستی مووچە ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لەسەر لیستی مووچە، كە دوو هەفتە دەخایەنێت هەڵوێستی ڕاگەیاند و جەختی كردەوە، كە دوای وەرگرتنی مووچە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین و ناڕەزایەتییەكان دەبەینە بەغدا.

ئەنجوومەنی سەرتتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەم نزیكانە و بەهاوكاری دەستە و گروپە ناڕازییەكانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان دەبەینە بەغدادی پایتەختی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین مووچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتە ( حكومەتی عێراق ) ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی كارتی بانكیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات.

دەقی بەیاننامەكە:

هۆشدارییەكی گرنگ لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە
مامۆستایان ، فەرمانبەران ، مووچەخۆرانی ماف خوراو
وەك لای هەمووان ئاشكرایە دەسەڵاتی تاڵانكاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباكانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی مووچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەكات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەكانمان توندتر و فراوانتر بكەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر .
١ــ ڕۆژی یەكشەمە ١ / ١٠ /٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەكەین بە ڕۆژی دوپاتكردنەوەی بایكۆت لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، كات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچكەكان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەكانی تر دیاری دەكەین.
٢ــ بەم نزیكانە و بەهاوكاری دەستەو گروپە ناڕازییەكانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان دەبەینە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین مووچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتە ( حكومەتی عێراق ) ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی كارتی بانكیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات.
چاوەڕوانی پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر و دڵسۆزین لە سەرجەم چالاكیاندا
دەست لەناودەست بەرەو هەنگاوی نوێی ناڕەزایەتیەكان .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری کاشی فرۆشت
پێشت بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری کاشی فرۆشت
خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا
دواتر خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار