تورکیا بەم مەرجە هێزەکانی لە سوریا دەکێشێتەوە



وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە سوریا ناکشێنەوە تاوەکو ژینگەیەکی سەلامەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان دروست نەکرێت و هاوكات پێویسته‌ ڕێگەبدرێت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بە ئارەزووی خۆیان و بە سەلامەتی.

یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگه‌یاند، “دەستدرێژی ناکەین بۆ سەر خاکی هیچ وڵاتێك و هیچ تەماحێکمان لە خاکی دراوسێکانماندا نییە، پێویستمان بە زەوییەکانی ئەوانی دیکەش نییە، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا کە نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی سوری لە وڵاتەکەماندا هەن و مەترسی ئەوە هەیە، کە پێنج ملیۆن سوری دیکە لە ئیدلب لە هەر ساتێکدا ببنە پەنابەر لە تورکیا، چۆن دەتوانین لەوێ دەربچین بەبێ ئەوەی ژینگەیه‌كی سه‌لامه‌ت دروست بکەین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تورکیا پێویستی بە دروستکردنی ژینگە و هەلومەرجێکی سەلامەت هەیە لەو ناوچانەی سوریا، پێش ئەوەی بکشێتەوە، “ئێستا حکومەتی دیمەشق پابەندە بە ئامادەکارییەوە و هەڵبژاردنیش بەڕێوەدەچێت، بەجۆرێک حکومەتێک پێکبێت کە هەموو خەڵکی ئێرە لەخۆ بگرێت و دوای ئەوە بە خۆشحاڵییەوە سوریا بەجێدەهێڵین”.

کشانەوەی تورکیا لە باکوری سوریا داواکارییەکی بنەڕەتی دیمەشقه‌ و كردویه‌تی به‌ مه‌رج بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە، کە ڕوسیا دەستیپێکردوە و ئێران پشتیوانی دەکات.

سەفین دزەیی: ڕاگرتنی نەوت ٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
پێشت سەفین دزەیی: ڕاگرتنی نەوت ٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
ئێران بە هەڵوێستی عێراق ڕازی نیە، داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکان دەکات
دواتر ئێران بە هەڵوێستی عێراق ڕازی نیە، داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکان دەکات
ەیوەندیدار