پرۆژەی گۆڕینی بۆری ئیفراز3 لە هەولێر دەستپێدەكات



وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، “لە سبەینێوە دەست بە گۆڕینی بۆری ئیفراز3 دەكرێت”، كە لە ماوەی ئەمساڵدا چەند جارێك شكا و بەهۆیەوە بەشێكی گەڕەكەكانی هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی 20,842,500,600 دینار و سبەی یەك شەممە قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دستپێدەكات و تیمێكی ئەندازیارانی سەر بە وەزارەت سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.

پڕۆژەی ئیفرازی3، 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاندووە، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی3ی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو گوژمەیەی بۆی تەرخان كراوە، بڕی 4,354,750,000 دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە خەرج دەكرێت‌، لە وێستگەی ناوەندی مەرعودا بە درێژایی 2750 مەتر بە بۆری 1,5 مەتری بۆریی كاربۆن ستیل دەستپێدەكات تا دەگاتە 108 ی عەنكاوە لە كۆی ئەو 11 كیلۆمەترەی، كە بۆرییە كۆنەكەی تێدا دەگۆڕدرێت.

ئاشكراشی كردووە، سبەی یەك شەممە 11/12/2022، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی پاراستنی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئەو پڕۆژەیە دەستپێدەكات، كە چەند ئەندازیارێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، گرفتی شكانی ئەو بۆرییە لەو شوێنە چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پڕۆژەكە و پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.

ئەردۆغان بەهۆی پەكەكەوە گلەیی لە ئەوروپا دەكات
پێشت ئەردۆغان بەهۆی پەكەكەوە گلەیی لە ئەوروپا دەكات
مێسی: مارادۆنا لە ئاسمانەوە چاودێریمان دەكات
دواتر مێسی: مارادۆنا لە ئاسمانەوە چاودێریمان دەكات
ەیوەندیدار