بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



دوابەدوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینە و بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا و ڕاگەیاندنی سەركەوتنی پلانەكانی عێراق بۆ بەدامەزراوەیی كردنی سیستمی بانكی، بەهای دۆلار بەردەوام ڕووی لە دابەزینە و لەماوەی دوو ڕۆژدا بڕی زیاتر لە 2 هەزار دینار دابەزینی تۆماركردووە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ‌ شەممە بەهای 100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام دوینێ‌ چوار شەممە دابەزی بۆ 156 هەزار و 500 دینار و ئەمڕۆش نرخەكەی زیاتر دابەزی.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 156 هەزار دینار و ئێستاش لەكاتی ئێوارەدا و لە نزیك داخستنی بازاڕدا دابەزیوە بۆ 155 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا كۆبووەوە و دواتر رایەن نیلسۆن، بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی: “خۆشحاڵبوم بە ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نیویۆرك، بۆ تاوتوێكردنی بەرەوپێشچونە بەردەوامەكانی عێراق بەرەو پتەوكردنی كەرتی دارایی”.

 

كەسێك بە “دەفتەرێك دۆلاری ساختەوە” دەستگیركرا
پێشت كەسێك بە “دەفتەرێك دۆلاری ساختەوە” دەستگیركرا
لە بازیان كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
دواتر لە بازیان كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
پەیوەندیدار