قوباد تاڵەبانی: جگە لە دژەتیرۆری کوردستان هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی عەربەت نەبووە



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە تۆرکیڵد بیگ نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا رووداوی هێرشکردنە سەر هێزەکانی دژەتیرۆر لە فڕۆکەخانەی عەربەت تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەتی کرد و هیوای خواست جارێکی دیکە رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەم رووداوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تیایدا هێزێکی فەرمی عێراقی و کوردستانی کراوەتە ئامانج کە هێزی دژەتیرۆری کوردستانە و بۆ هەموولایەکیش ئاشكرایە کە ئەو هێزە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە درێژایی دوو دەیە هاوکار و هاوپەیمانی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژەتیرۆردا.

قوباد تاڵەبانی بە توندی پاساوی لایەنی هێرشبەری رەتکردەوە و رایگەیاند شەهیدەکان و بریندارەکانی رووداوەکە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان و ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەک جگە لە هێزی دژە تیرۆر هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانە نەبووە.

جێگری سەرۆک وەزیران داواشیکرد حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و یەکێتی ئەورووپا بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە هەنگاوی کردەیی بنێن و سنوورێک بۆ ئەو هێرشە سەربازییانە دابنێن کە دەکرێنەسەر خاکی هەرێم و عێراق.

 

کاتی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکرا کرا
پێشت کاتی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکرا کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار