نرخی نەوت هاڕەی کرد



نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی گەورەی تۆمار کرد، بەڵام هێشتا ئەگەری هەڵکشانی بەرەوە 100 دۆلار ماوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 93 دۆلار و 17 سەنت دابەزی، ئەویش لە کاتێکدایە کە دوێنی نرخەکەی بۆ سەروو 95 دۆلار و 80 سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لە 92 دۆلار و 60 سەنتەوە بۆ 89 دۆلار و 41 سەنت دابەزی.

هەرچەندە بە هۆی بڕیاری ڕووسیا و سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردەوە، بەڵام کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بووە هۆی دابەزاندنی نرخەکەی، ئەویش بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت سەرلەنوێ نرخی سوود بەرزبکاتەوە.

سەرباری ئەو دابەزینەش، بەڵام هێشتا ئەگەری هەڵکشانی نرخی یەك بەرمیل بەرەو 100 دۆلار ماوە.

لەو بارەیەشەوە شارۆ چاشانا، شیکەرەوەی ستراتیژی لە کۆمپانیای ساکسۆ مارکێتس کاپیتاڵی سەنگاپووری ڕایگەیاند، هەڵکشانی نرخی نەوت بە شێوەیەکی کاتیی دەوەستیت و چاوەڕێی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەکات، بەڵام تا ئێستاش ئەگەری هەڵکشانی بۆ 100 دۆلار لە ئارادایە.

زێلێنسکی: وڵاتانی ئەوروپی پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن
پێشت زێلێنسکی: وڵاتانی ئەوروپی پشتگیری لە ڕووسیا دەکەن
٧٠٠ ملیار دینارەکە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
دواتر ٧٠٠ ملیار دینارەکە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
ەیوەندیدار