” پێویستە ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی چارەسەر بكرێن”


ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاند، پێویستە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بە گفتوگۆ و پابەندبوون بە یاسا چارەسەربكرێن.

ئەمڕۆ هەینی 9\12\2022 عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرژەوەندی گەل لەسەرووی هەموو حزبەكانەوەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان ئەوە ڕەچاوبكەن كە پێویستە ناكۆكییەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ و بە پابەندبوون بە یاسا و بەرژەوەندییەكانی گەل چارەسەربكەن.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی واشنتنەوە شەڕ لەنێوان پارتی و یەكێتی نەماوە بەڵام ناكۆكی هەر بەردەوامە و پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

هەروەها سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، عەدنان موفتی جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە لەوبوارە و داواشیكرد، سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی رۆڵی زیاتر ببینن بۆ نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر 6 كەسایەتی وەك سیمبولی دژە گەندەڵی دەستنیشانكران، عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی یەكێك بوو لەو كەسانە.

 

نەیمار بووە گۆڵكاری مێژووی بەڕازیل
پێشت نەیمار بووە گۆڵكاری مێژووی بەڕازیل
ئەمریكا سزای چەند دامەزراوە و كۆمپانیایەكی چینی دەدات
دواتر ئەمریكا سزای چەند دامەزراوە و كۆمپانیایەكی چینی دەدات
پەیوەندیدار