ئەمریكا لە ڕۆژئاوا سنوورێكی بەهێزی بۆ ئەردۆغان دانا



 

دەیڤید پۆلۆك، سەرۆكی پەیمانگەی واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوەكانی ڕۆژهەڵاتی نزیك، ڕایگەیاند ئەمریكا “سنوری بۆ هێرشەكانی توركیا داناوە”.

پۆلۆك ڕەتیكردەوە كە “توركیا بتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام بدات”.

ناوبراو بەئاژانسی نۆڕس پرێسی ڕاگەیاند، “توركیا دەیەوێت تەحەدای بوونی ئەمریكا لەسەر خاكی سوریا بكات، بەڵام لەم ڕووەوە ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، لەوانە ناڕازیبوونی ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنێكی نوێی زەمینی توركیا و ئامادەیی كوردان بۆ شەڕی بوێرانە بۆ ڕادەستنەكردنی شارە ستراتیژییەكانی خۆیان”.

لای خۆیەوە ڕاوێژكاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێی وایە كە ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا پەرە بسەنن لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن لە توركیا، كە دەبێت “دەستێوەردانی دیپلۆماسی ئەمریكا هەبێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانەكانی ئاشتی كورد و توركیا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەوڵدان لەم بوارەدا پێویستی بە فشاری ئەمریكا هەیە لە فایلی ئێف ١٦دا، هەروەها پاڵنانی كورد بۆ قبوڵكردنی ئاشتی لەگەڵ لایەنی توركی.”

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ئاشكرای كرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە توركیا كردووە پێداچوونەوە بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.

ئاكار ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرامبەردا ئەنقەرە داوای لە واشنتۆن كرد پابەندی بەڵێنەكانی خۆیان بن سەبارەت بە دوورخستنەوەی هێزە سەربازییەكان لە سنوورەكانی توركیا، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی دەكرێن.

سەرۆكی هەنگاریا سەردانی نەینەوای كرد
پێت سەرۆكی هەنگاریا سەردانی نەینەوای كرد
سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەرێم
دوات سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەرێم
پەیوەندیدار