خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودی گرینگی هەیە


 

تا دێت خۆشۆردن بە ئاوی سارد زیاتر دەبێت، خەڵك زیاتر ڕوو دەكەنە خۆشۆردن بە ئاوی سارد.

شارەزایان دەڵێن خۆشۆردن بە ئاوی سارد چالاكی و زیندوویی بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشێت، بەتایبەت لە بەیانیاندا، جگە لەوەش توێژینەوەكان چەندین سوودی دیكەی خۆشۆردن بە ئاوی ساردیان بۆ باری دەروونی و جەستەیی مرۆڤ دۆزیوەتەوە.

ماڵپەڕی وێل ئاند گود بڵاویكردەوە توێژینەوەكان دەریانخستووە چەندین سوودی خۆشۆردن بە ئاوی سارد دۆزراونەتەوە بۆ سەر جەستە و دەروونی مرۆڤ، لەوانە زیادكردنی وزە، بەرگری جەستە، باشكردنی باری دەروونی، بەڵام هێشتا هەندێك مشتومڕ لەسەر ئەو بابەتە هەیە.

لەگەڵ ئەوەش دا شارەزای فیسیۆلۆژی ڕاهێنان زاك كارتەر لە نەخۆشخانەی كلیڤلاند كلینك دەڵێت خۆشۆردن بە ئاوی سارد ئەو سوودە زۆرەی نییە لەبەرامبەر ئەو بێزاركەرییەی هەیەتی كاتی خۆشۆردن.

لەئەوبارەیەوە توێژینەوەیەك دەریخستووە لە 2016 سێ هەزار كەس خۆیان بە ئاوی سارد شۆردووە بۆ ماوەی 30 و 60 و 90 چركە بۆ ماوەی سێ مانگی بەردەوام، زۆرینەیان وتوویانە بێزاركەرە خۆشۆردن بە ئاوی سارد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 90%یان بەردەوام بوون.

سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەرێم
پێشت سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەرێم
سەرۆكی هەنگاریا و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە
دواتر سەرۆكی هەنگاریا و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە
پەیوەندیدار