گۆڤارێکی جیهانی دەڵێت عێراق لە کاریگەرترین وڵاتانی جیهانە



بە پێی ئامارەکانی گۆڤاری CEOWORLD لە ڕیزبەندی کاریگەرترین وڵاتانی جیهان عێراق لە پلەی ٥٠ی جیهانی و چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ” ساڵی ٢٠٢٣ ئەمریکا بە ٩٥.٢٩خاڵ لە پێشەنگی لیستی کاریگەرترین وڵاتانی جیهان بوو لە کۆی ١٩٥ وڵات کە لە خشتەکەدا هاتووە، لە بوارەکانی زانست، وەرزش، تەکنەلۆجیا و بوارەکانی دیکە، وڵاتەکە بە بە هێزترین ئابووری و سوپای جیهان جیا دەکرێتەوە.

چین بە کۆکردنەوەی ٩٥.٠٩ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ڕوسیا بە کۆکردنەوەی ٩٤.٢٦ خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، هیندستان بە کۆکردنەوەی ٩٤.١٦ خاڵ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، دواتر فەرەنسا بە کۆکردنەوەی ٩٤.١٥ خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

لە وڵاتانی عەرەبیدا سعودیە بە کۆکردنەوەی ٩٣.١٢خاڵ  پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئیمارات پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پلەی ٣٣ی جیهانی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی ٨٨.٣٦ خاڵ، میسر پلەی سێیەمی جیهانی بەدەستهێنا، بە کۆکردنەوەی ٨٦.٤ خاڵ لە پلەی ٤١ی جیهاندایە، دواتر عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و پلەی ٥٠ بەدەستهێنا لە جیهان بە ٨٣.١ خاڵ.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆدەبێتەوە
پێشت مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆدەبێتەوە
دادوەرە میهرەبانەکە، نهێنی دادپەروەری ئەوەیە، ئەوە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی
دواتر دادوەرە میهرەبانەکە، نهێنی دادپەروەری ئەوەیە، ئەوە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی
ەیوەندیدار