کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەنراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، ڕەوشی کەشوهەوا لەچوار ڕۆژی ئایندەدا بەجێگیری دەمێنیتەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما لەشارەکانی بەغدا و بابل و واست ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت شارەکانی دیکەش بەشێوەی خوارەوە خراوەتەڕوو:

کەرکوک و موسڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی و دهۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی

کەربەلا، میسان، ناسریە و موسەنا ٤٣ پلەی سیلیزی

نەجەف و دیوانییە: ٤٢ پلەی سیلیزی

بەسرە: ٤٤ پلەی سیلیزی

سەبارەت بەکەشوهەوای ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرتاسەری وڵاتدا.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا، هێزەکانی ئۆکراینان لەپەلوپۆ خستووە
پێشت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا، هێزەکانی ئۆکراینان لەپەلوپۆ خستووە
بەعسییەکان لە بەغدا پۆستەر بڵاو دەکەنەوە
دواتر بەعسییەکان لە بەغدا پۆستەر بڵاو دەکەنەوە
ەیوەندیدار