نرخی نەوت لەمساڵدا گەیشتە بەرزترین ئاست



 

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەرزبووەوە، دوای ئەوەی چین پێداویستی یەدەگی نەختی بانکەکانی کەمکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت 46 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.5%، بۆ 94.16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 90 دۆلار و 74 سەنت. ئەمەش بەرزترین ئاستی بازرگانییە بۆ ئەو دوو پێوەرە لە مانگی 11ی ساڵێ‌ ڕابردووەوە.

تینا تێنگ، شرۆڤەکاری کۆمپانیای سی ئێم سی، وتی، “کەمکردنەوەی پێداویستییە ئیجبارییەکانی یەدەگ لە چین بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کانزا پیشەسازییەکان بەگشتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەرهەمهێنانی پیشەسازی چینی و داتاکانی فرۆشتنی تاکەکەسی ڕەنگە بزوێنەری بازاڕ بن لە درەنگانی ڕۆژی هەینیدا.

ڕاوێژكاری سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێ‌ دەكرێت
پێشت ڕاوێژكاری سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێ‌ دەكرێت
كاتی یەكەم شەپۆلی بەهێزی باران و پەڵەی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی یەكەم شەپۆلی بەهێزی باران و پەڵەی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار