ژمارەیەک بەنزینخانە لە هەولێر داخران



قائیمقامیه‌تی هەولێر رایگەیاند، له‌كۆی ئه‌نجامدانی ٩٠ پشكنین له‌ماوه‌ی ١٠رۆژدا ١٦ به‌نزینخانه‌ به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌كانیان داخراون.

قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە”له‌درێژه‌ی به‌دواداچون و چاودێری كردنی لێژنه‌كان و به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بونیان به‌ڕێنماییه‌كان، له‌ماوه‌ی ٩تا ١٤ی ٩ی ٢٠٢٣، نۆ به‌نزینخانه‌ له‌شاری هه‌ولێر داخران و سزا دران، له‌كۆی ٦٠ وێستگه‌ كه‌پشكنینیان بۆ كراوه‌.

ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی لەم هەفتەیەدا داخراون:
-وێستگه‌ی ماردین
– وێستگه‌ی ئه‌وڕۆ
-وێستگه‌ی ڕێگا
-وێستگه‌ی هاونیشتیمان
-وێستگه‌ی تاج
-وێستگه‌ی ڕاستی1
-وێستگه‌ی فیڕاری
-وێستگه‌ی زریان
-وێستگه‌ی پێشمه‌رگه‌

قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌فته‌ی رابردوش واته‌ له‌نێوان ٢٩-٨ تاوه‌كو 3-٩-٢٠٢٣له‌كۆی ٥٠ پشكنین حه‌وت به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بونیان به‌ڕێنماییه‌كان داخران:

ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی هه‌فته‌ی رابردو داخران:
-وێستگه‌ی هێمن
– وێستگه‌ی هاونیشتیمان
-وێستگه‌ی ڕه‌وه‌ند
-وێستگه‌ی دڵنیا
-وێستگه‌ی گاره‌
-وێستگه‌ی په‌یام
-وێستگه‌ی ماردین

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نوری مالیکی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
دواتر نوری مالیکی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
ەیوەندیدار