بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەک بێت و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت.

بافڵ تاڵەبانی، ئامادەیی خۆیانی بۆ چارەسەری کێشەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە، چونکە ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەموو هەنگاوێکیش لەپێناو کۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە دەگرینەبەر.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، پێمانوایە پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزیمان پەیوەستە بە یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستیمانەوە، بۆ ئەمەش لەهەوڵەکانمان بەردەوامین.

جێی باسە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا زنجیرەیەک میوانداری و دیداری لەگەڵ چەندین بەرپرسی جیای ناوخۆیی و دەرەکی کردووە و، کێشەکانی هەرێم و بەغدا هۆکاری سەرەکین لەم دیدار و کۆبوونەوانەدا.

بانكێك پێدانی سێ‌ جۆر قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پێشت بانكێك پێدانی سێ‌ جۆر قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
كاتی ناردن و بڕی پارەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا
دواتر كاتی ناردن و بڕی پارەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا
ەیوەندیدار