وەزارەتی کارەبا: سلێمانی کەمترین کارەبای نیشتمانی پێدەدرێت



وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، راگەیاند، لە ئێستادا ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بوەتە ٣٦٠٠ مێگاوات و ٢٠٠ مێگاوات بۆ تۆڕی گشتیی کارەبا زیادبووە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە، بەگشتی لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت و ئەمساڵیش لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە، ١٥٠٠ مێگاوات خواست لەسەر کارەبا زیادبووە.

سەبارەت بە تێکڕای پێدانی کارەبا بە هاوبەشان، وتیشی:”لەئێستادا تێکڕای کاژمێرەکانی پێدانی کارەبا ١٤ کاتژمێرە، بۆ نمونە لە گەرمیان ١٧ کاتژمێر، لە سلێمانی ١٠ کاتژمێر، لە دهۆک ١٤ و لە هەولێر ١٢ کاتژمێرە، کەواتە دەتوانین بڵێین کە بە تێکڕایی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، ١٤کاتژمێرە.”

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، باسی لە هۆکاری کەمکردنەوەی بڕی پێدانی ئەمپێری کارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ٣٠ ئەمپێر کردو وتی، چارەسەرکردنی ئۆڤەرلۆد، پاراستنی گۆڕەڕەکانی کارەبا لە سوتان و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان ھۆکارەکانی کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا بون.

راشیگەیاند:”ئەگەر بڕی کارەبای هاووڵاتییان لە ٤٠ ئەمپێرەوە نەکرایە بە ٣٠ ئەمپێر، دەتوانرا رۆژانە ١٢ کاتژمێر بە تێکڕایی کارەبا بە هاوڵاتییان بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە بەرزبوەتەوە بۆ ١٤ کاتژمێر.”

لە راپەڕین بوومەلەرزە روویدا
پێشت لە راپەڕین بوومەلەرزە روویدا
پۆتین: ژێرخانی وزە لە ئۆكراینا وێران دەكەین
دواتر پۆتین: ژێرخانی وزە لە ئۆكراینا وێران دەكەین
ەیوەندیدار