زەنگی بایکۆت و خوێندن بەیەکەوە لێدرا



لەگەڵ یەکەم ڕۆژی خوێندندا زەنگی بایکۆت لێدرا، مامۆستایان دەڵێن بە بایکۆت دڵخۆشنین بەڵام ناچارن.

نەبوونی مووچە و بایکۆت کاریگەری لە ژیانی قاورمەفرۆشێکەوە تا داهاتووی کۆمەڵگا دروستکردووە.

ڕێبەر ڕەحیم قاورمە فرۆشە، بڕیاربوو ئەمساڵ لەبەردەم  ئامادەیی سلێمانی کوڕان بژێوی ژیانی دابین بکات، بەڵام پێناچێت پلانەکەی سەربگرێت، چونکە زەنگی بایکۆت لەلایەن مامۆستایانەوە لێدرا.

هەرچەندە ئەمڕۆ لە بەشێکی کەمی خوێندنگاکان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لێدرا، بەڵام مامۆستایان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە، دەڵێن ناتوانن بەبێ مووچە بچەوە خوێندنگاکان و نەوەیەکی تەندروست پێبگەیەنن، تا مووچەکانیان وەرنەگرن بایکۆت ناشکێنن.

نەبوونی مووچە و بایکۆت زیانی لە خوێندکارەکانیش داوە، بەهۆی بایکۆتەوە وانەکان وەک پێویست ناخوێندرێن، لە نەبوونی مووچەشدا زۆرینەی خوێندکارەکانیش جلوبەرگی ساڵی نوێی خوێندنیان نەکڕیوە، جلی ساڵی ڕابردوو لەبەردەکەن.

ئەمڕۆ بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دیاریکرا، بەڵام مامۆستایان و وانەبێژان زەنگی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان لێدا، هاوکات مامۆستایانی وانەبێژیش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زەنگی بایکۆتیان لێدا، دیارنییە کەی پۆلەکانی خوێندن بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە.

ئێران دەستی بە جووڵەی هێزەکانی بۆ سنوورەکانی هەرێم کرد
پێشت ئێران دەستی بە جووڵەی هێزەکانی بۆ سنوورەکانی هەرێم کرد
لە ناوچەیەك 19 پێشمه‌رگه‌ ته‌ندروستیان تێكده‌چێت و ڕەوانەی نه‌خۆشخانە دەكرێن
دواتر لە ناوچەیەك 19 پێشمه‌رگه‌ ته‌ندروستیان تێكده‌چێت و ڕەوانەی نه‌خۆشخانە دەكرێن
ەیوەندیدار