کاتی دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دیاریکرا



پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە ١٤-٩-٢٠٢٣، کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکەش دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.

پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی ماوە و رۆژی پێنجشەممەش دەنگی لەسەر دەدرێت

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ١٠ ساڵ زیاترە لە هەرێمی کوردستانەوە کاری بۆ دەکرێت، بە پەسەندکردنیشی دەبێتە ١٩ هەمین پارێزگای عێراق و ژمارەی دانێشتوانەکەشی، زیاتر لە ١٣٥ هەزار کەسە و لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە کە ئەوانیش قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروانن.

May be an image of text

مەسرور بارزانی بۆ بایدن؛ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت
پێشت مەسرور بارزانی بۆ بایدن؛ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت
زانکۆ لاین درێژکرایەوە
دواتر زانکۆ لاین درێژکرایەوە
ەیوەندیدار