دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تەقەکەرێک رادەگەیەنێت



دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند بەتۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی لە سنوری ناحیەی شۆڕش سەر بەقەزای چەمچەماڵ، هاوکات دەستیشیان بەسەر چەندین فیشەک و چەکی جۆراوجۆردا گرتووە.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ( ٦ ) تۆمەتباری تەقەکەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد.

دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، کەهەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی ٢٠٢٣/٩/١١ ( شەش ) تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن.

لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک ڕووبەڕوی هێزەکانمان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (١٥٦) لەیاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی هاوڵاتیان دەکات لەپێناو زیاتر بەرقەراربونی ئاسایش و ئارامی، بۆ چەسپاندنی یاسا. ‎

 

بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق ئیمزا کۆکرایەوە
پێشت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق ئیمزا کۆکرایەوە
لەهەرێم ڕۆژێک پشوو راگەیەندرا
دواتر لەهەرێم ڕۆژێک پشوو راگەیەندرا
ەیوەندیدار