هەڵەبجە؛ یەكێتی زانایان لەبارەی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی هاتەدەنگ



لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایانی ئایینی ڕایدەگەیەنن، هەڵسوكەوت و بانگەشەی كەمینەیەكی بەناو ڕۆشنبیر بۆ قێزەونترین ڕەفتار ئیدانە دەكەن و داواش لە حكومەت دەكەن بێنە سەرخەت، دەشڵًێن ” ئەو دەست وتاقمە نامۆیە بوونەتە بانگەشەكار بۆ بیرو بۆچوونی نەگونجاو لەگەڵ سەرتاپای بیری ئایین و ئەخلاقی كۆمەڵگەی كوردەواری”.

لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایانی ئایینی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، بانگەشەی كەمینەیەكی بەناو ڕۆشنبیر بۆ قێزەونترین ڕەفتار و ئاكاری وەك جێندەر و هاورگەزبازی كە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێگەدان بە مارەكردنی نێر لە نێر و مێ لەمێ مێ لەگەڵ گشت شتێكی پەست ونزم، خەریكە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر یەكڕیزی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و هەڵ وەشاندنەوەی تۆكمەی خێزان.

هاوكات داواش لەلایەنە بەرپرسەكانی حكومەت و دەسەڵات دەكەن، كە بەجدی بێنە سەرخەت و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە گەورەیە ببنەوە كە هیچی لە مەترسییەكانی دووژمنانی میللەتەكەمان كەمتر نییە و بەو ڕۆحەوە هەستن بە لێپێچینەوەی خێرا ودەست بەجێ و سزادانی ئەوانەی سوكایەتی بەشكۆی مرۆڤ و بێ ڕێزی بە پیرۆزییە ئایینییەكانی گەلەكەمان دەكەن بەئەركی فەرمی خۆیان بزانن و كۆتایی بەخەمساردی و بێ باكی خۆیان لەبەرامبەریاندا بهێنن.

بسم الله الرحمن الرحیم
(إِنْ أُڕیدُ إِلَّا الْإِصْڵاحَ مَا اسْتَگَعْتُ ۚ ۆمَا تَوْفِیقِی إِلَّا بِاللَّهِ ۚ عَڵیْهِ تَۆكَّلْتُ ۆإِڵیْهِ أُنِیبُ)
جەماوەری بەشەرەفی ئاین پەروەری كوردستان
بەرپرسان و كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم
ئێمە وەك سەرجەم زانایان و مامۆستایانی مینبەرو مزگەوت بەرگریكاری سەرسەختی ئاین وبەهابەرەزەكانی كۆمەڵگە لە پارێزگای هەڵەبجە ودەڤەری هەورامان و شارەزوو لەسۆنگەی دڵسۆزیمانەوە بۆ ئایین وئەخلاقی گەلەكەمان و ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری لە تەبایی و یەكڕیزی نێوماڵی كوردی ئێوە و گشت دڵسۆزانی گەلەكەمان لەم خاڵانەی خوارەوە ئاگاداردەكەینەوە:
١- هەڵسوكەوت و بانگەشەی كەمینەیەكی بەناو ڕۆشنبیر بۆ قێزەونترین ڕەفتار وئاكاری وەك جێندەر و هاورگەزبازی كە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێگەدان بە مارەكردنی نێر لە نێر و مێ لەمێ مێ لەگەڵ گشت شتێكی پەست ونزم .
ئەم بانگەشەو كاربۆكردنە لەم هەرێمەدا خەریكە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر یەكڕیزی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و هەڵ وەشاندنەوەی تۆكمەی خێزان، ئەم بانگەشەش لەسەردەستی كەمینەیەكی نابەرپرس كە بە بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و پشتێنەیەكی كۆمەڵایەتی هەرجارەو بەجۆرێك بێ شەرمانە پەلاماری ئایین و پیرۆزیەكانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەدەن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئادابی گشتی و بنەماكانی ئایین وبەهابەرزەكانی ئەخلاقی نەتەوەیی گەلی كورد بكەن سوكایەتی بەئیسلام و ئایەتەكانی قورئان و بنەما چەسپیو نەگۆرەكانی ئایینەكەمان دەكەن.
٢- ئەودەست وتاقمە نامۆیە بوونەتە بانگەشەكار بۆ بیرو بۆچوونی نەگونجاو لەگەڵ سەرتاپای بیری ئایین و ئەخلاقی كۆمەڵگەی كوردەواری، بێ باكانە خێزان و خانەوادەی تۆكمەی پڕ لەڕێزی كۆمەڵگەكەمانیان كردووەتە ئامانج و دەیانەوێت تێكڕای كایە كۆمەڵایەتییە جوانەكانمان لێ بشێوێنن كە بۆ هەمیشەی بنەمای شكۆ و هێزو مانەوەی ئیرادەو خۆڕاگری كورد بووە لەبەردەم هەموو پاكتاوێكی دوژمنكارانەی ناحەزانی گەلەكەماندا.
٣- بۆیە وەك ئەركێكی ئایینی و ئەخلاقی و بەگیانێكی نیشتمان پەروەرانە، ئێمەی زانایان و مامۆستایانی ئایینی كەهەمیشە لەسەنگەری یەكڕیزی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و هەوێنی چارەسەری كێشەكانی خەڵك و نیشتیمانی خۆماندا بووین، هەر لێرەوە سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگە لەڕەفتاری قێزەونی ئەم كەس و گروپانە ئاگادار دەكەینەوە پێش ئەوەی پێشهاتێكی نەخوازراو ڕوو بدات، چونكە ئایین و باوەڕو پیرۆزییەكانی ئیسلام بۆ خەڵكی كوردستان هێڵی سوورن و تا ئێستاش ئێمە هۆكاری هێوركردنەوەو دڵنەوایی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەم نیشتیمانە خێر لەخۆنەدیوە بووین.
٤- پێش هەموو كەسێك رووی داوا و مەبەستمان دەكەینە لایەنە بەرپرسەكانی حكومەت و دەسەڵات بەجدی بێنە سەرخەت و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە گەورەیە ببنەوە كە هیچی لە مەترسییەكانی دووژمنانی میللەتەكەمان كەمتر نییە و بەو ڕۆحەوە هەستن بە لێپێچینەوەی خێرا ودەست بەجێ و سزادانی ئەوانەی سوكایەتی بەشكۆی مرۆڤ و بێ ڕێزی بە پیرۆزییە ئایینییەكانی گەلەكەمان دەكەن بەئەركی فەرمی خۆیان بزانن و كۆتایی بەخەمساردی و بێ باكی خۆیان لەبەرامبەریاندا بهێنن.
هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە سەرجەم دام و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی دڵسۆز و ڕۆشنبیرانی بە ئەمەك وڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەین فاكتەرێكی بەهێز و یارمەتیدەربن بۆ پاراستی بارودۆخی هەرێمەكەمان و دەزگاكانیان نەكەنە دوانگەی نمایشكردنی ئەو كەس و كاراكتەرە نەخۆش و بێ شوناسانەی كەیاری بە ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكەمان دەكەن.
كاری ئەوانە جگە لەزیان هیچ سوودێكی گشتی تیادا نییە، ئێوەش مەبنەبەشێك لەوان و مەبنە هۆكاری زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گەل و وڵات.
لەكۆتاییدا هەموومان لەناو كەشتیەكداین و هەڵەو كاری نابەرپرسانەی نەزان و نەفامێك تێكڕامان نغرۆ دەكات ئەگەر هۆشیار و وریانەبین، بۆیە وەك هەموو كاتێكیتر هۆشداری ئێمەش خەمخۆرییە بۆ هەرێمەكەمان و ئێستاو ئاییندەی گەلەكەمان.
لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان
2022/12/8

لیستی دابەشكردنی مووچەی هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە
پێشت لیستی دابەشكردنی مووچەی هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە
ئۆكراینا وادەیەك بۆ كۆتایی جەنگ دادەنێت و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە
دواتر ئۆكراینا وادەیەك بۆ كۆتایی جەنگ دادەنێت و ڕووسیاش وەڵام دەداتەوە
ەیوەندیدار