سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە قسەی کۆتایی کرد



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناتوانین هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرین بەدەر لە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ژمارەیەک میدیا رایگەیاند، ئەوان ناتوانن هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرن جگە لەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا هاتووە، تەها ئەتوانن بە قەرز مووچە بدەنە حکومەت بۆ دابەشکردن ی مووچە تا کێشەکان چارەسەر دەبن.

دەشڵێت:” لە کاتی کارکردن بۆ پرۆژە یاسای بودجەش کۆمەڵێک ئاستەنگ دێتە بەردەممان کە رێگرە لە جێبەجێکردنی و ئێمە ئەو بڕیارانەش جێبەجی دەکەین کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەیدات، چونکە ئێمەش بەرپرسیارێتیمان لەسەرە بەرامبەر میللـەتەکەمان”.

راشیگەیاند، پرسی مووچەی هەرێم شایستەیەکی ئەخلاقی نیشتمانییە بەرامبەر بە هاووڵاتیانمان لە کوردستان و قەیران و ئازارەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کەم دەکەینەوە.

دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت
پێشت دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت
پارتی بۆ كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق هەڵوێستی ڕاگەیاند
دواتر پارتی بۆ كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق هەڵوێستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار