بە وێنە و ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە شارباژێڕ كەوتەوە



ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاگرێكی گەورە لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ كەوتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دوو شەممە 11ی ئەیلول، ئاگرێکی گەورە لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە تاتی قەشان كەوتۆتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و سنوورێكی زۆر لە باخ و دار و درەخت و پووش و پاوان سووتاون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بوونی پاشماوەكانی شەڕی ئێران- عێراق و بوونی مین، دەنگی تەقینەوە لەناو ئاگرەكەدا دەبیسترێت.

تیمەکانی بەرگری شارستانی ماوەت و پۆلیسی دارستان و شارەوانی ماوەت بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

 

 

وەزیری پەروەردە: هەركات عێراق مووچەی نارد بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكرێت
پێشت وەزیری پەروەردە: هەركات عێراق مووچەی نارد بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكرێت
٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە کابینەی سودانی هەیە
دواتر ٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە کابینەی سودانی هەیە
ەیوەندیدار