ڕاگەیاندنەکان ڕێگەیان نادرێت بچنە ناوەندەکانی خوێندن



وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری دەکات، ڕاگەیاندنەکان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناوەندەکانی خوێندن.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتدا هاتووە، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و دەورەبەری، بنەسڵاوە، خەبات، شەقلاوە، مەخمور و کۆیە کراوە، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی (ئامادەیی و بنەڕەتی و باخچەکانی ساوایان) ئاگادار دەکەینەوە، وەک ساڵانی پێشوو بەپێی نوسراوی فەرمی (ب، گ، پ، هەولێر) ڕێگە نادرێت بە هیچ دەزگایەکی یاخود کەناڵێکی ڕاگەیاندن جگە لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی، بچێتە ناوەندەکانی خوێندن، بۆهەر مەبەستێک بێت، بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرس دەبن.

 

کرێکارێک لە حەوزێکی ماسیدا خنکا
پێشت کرێکارێک لە حەوزێکی ماسیدا خنکا
لە سێبەری گەندەڵیدا… کوردستان دەبێتە ئەفغانستان؟
دواتر لە سێبەری گەندەڵیدا… کوردستان دەبێتە ئەفغانستان؟
ەیوەندیدار