كۆرۆنا سەریهەڵدایەوە و وڵاتێك بەستنی دەمامكی كرد بەناچاری



لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵدایەوە و ڕۆژانە چەندین تووشبووی نوێ‌ تۆمار دەكرێت و بەهۆیەوە بڕیاری بەکارهێنانی دەمامک درا.

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هەرچەندە ژمارەیەك لە کۆمپانیا و خوێندنگەكان ئامادەن بۆ زیندووكردنەوەی کۆت و بەندەکانی پێشووی كاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات وەک بیرخستنەوەیەک دەبینرێت، کە ڤایرۆسەکە هێشتا توانای پەکخستنی کار و خوێندنی هەیە”.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، “هەندێک لە کارمەندەکانی بە ئارەزووی خۆیان دەمامکیان بەستووە، هەندێکیشیان مۆڵەتی نەخۆشییان وەرگرتووە، چونکە یەکێک لە کەسوکاریان تووشی ڤایرۆسەکە بووە، هەروەها کۆمپانیاکە کارمەندەکانیشی ئاگادارکردۆتەوە، کە ئەو کەسانەی بەدەست لاوازی بەرگری لەشەوە دەناڵێنن دەتوانن لەماڵەوە كاربكەن”.

کۆشکی سپی ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پشکنینەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (جیل بایدن)، تووشی کۆڤید-19 بووە و نیشانە سوکەکانی لێ‌ دەركەوتووە، هاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشکنینەکانی نێگەتیڤ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە.

هەندێک لە خوێندنگەكانی ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەندێک سنووردارکردنی کاتییان سەپاندەوە، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەكەوە.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات، کە مەترسی تووشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە “دەمامكی باش لەبەر بکەن” و ئاشكراشی كردووە، لە سەدا ٧ی ئەو پارێزگایانەی کە ڕێژەی خەواندنیان لە نەخۆشخانە بەهۆی كۆرۆناوە هەیە “مامناوەندە”.

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بكەین
پێشت بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بكەین
بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
دواتر بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
ەیوەندیدار