پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆ فەرمانبەران بڕیار دەدات



سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دوو پڕۆژە یاسای تایبەت بە فەرمانبەران پەسەند دەكات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، كە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە و تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند بڕیار و پڕۆژە یاسایەك دەكرێت و چەند پڕۆژەیەكیش پەسەند دەكرێن.

بەپێی كارنامەكە، پڕۆژە یاسای هەموواری دووەمی یاسای دڵنیایی لەسەر بەرپرسیارێتی كەسی فەرمانبەرانی دەوڵەت پەسەند دەكات و خوێندنەوەی یەكەمیش دەكرێت بۆ پڕۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران.

هەر بەپێی كارنامەكە، خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ (پڕۆژە یاسای تەندروستی دەروونی) و (پڕۆژە یاسای تۆماركردنی لەدایكبووان و مردووان) و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكەش.

بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە
نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار