بەغدا لەبارەی دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات


بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان‌ و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتكردەوە گوایە دامەزراندن بۆ ڕیزەكانی پاسەوانی سنور، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەگرێتەوە.

بەپێی لێدوانێكی لیوا سەعد مەعەن سەرۆكی خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش‌ و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان‌و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق”دەرگای دامەرزاندنمان كردۆتەوە لەڕیزی هێزەكانی پاسەوانی سنور لەسەر سنورەكانی ناوچەی یەك (وەك ئاماژەیەك بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ سوریا ئێران‌و توركیا)”.

بە وتەی سەعد مەعن”ئەوكەسانەی دەبنە پاسەوانی سنور كە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقە، شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنورانەدا لەئەركدا دەبن بۆ پارێزگاریكردن لەسنورەكان”.

لیوا سەعد مەعن جەخت لەسەر كردنەوەی دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە بۆ پاسەوانی سنور كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

پێشتر هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراق باسیان لەوەكردبوو كە دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور كە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق دەبێت، تەنیا هاوڵاتیانی ناوچە دابڕێندراوەكان دەگرێتەوە و هاوڵاتیانی هەرێم لەو دامەزراندنە بێبەشدەبن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بڕیاردراوە 3000 كەس بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنور دابمەزرێنرێن.

حەلبوسی لە ژنی یەكەمی جیابۆوە
پێشت حەلبوسی لە ژنی یەكەمی جیابۆوە
حكومەتی هەرێم: نەوت و غاز موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نییە
دواتر حكومەتی هەرێم: نەوت و غاز موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نییە
پەیوەندیدار