پێشبینییەکانی زانایەکی هۆڵەندی بۆ بوومەلەرزە هەمووانی تووشی سەرسوڕمانکرد



بومەلەرزەزانی هۆڵەندی فرانک هوگربیت پێشبینیکرد بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب ڕووبدات و هاتنەدەی پێشبینییەکەی هەمووانی تووشی سەرسووڕمانکرد.

لە کاتێکدا پێشتریش ئەم زانایە پێشبینی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ شوباتی کردبوو لە تورکیا کە زیاتر لە پەنجا هەزار کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش پێشبینییەکانی بۆ بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕاگەیاندبوو.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا زانای هۆڵەندی فرانک هوگرێبیتس لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی X ” تویتەری پێشتر”، بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ هاوتای دوو هەسارەیی عەتارد و زوهرە لەگەڵ هاوتای موشتەری و ئۆرانۆس لە یەک نزیکدەبەنەوە،  لە ٦ی ئەیلولدا، یەکگرتنێکی دیکە لەگەڵ عەتارد و زوحەل ڕوودەدات، پێشبینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەکەم، لە نێوان ٥ و ٧ی ئەیلولدا ڕووبدات.”

ئەو بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هۆشداریدا لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک کە لە ٨ پلەی ڕێختەر زیاتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی زەوی بە هێواشی لە نێوان هەسارەکانی مەریخ و نیپتۆن دەجووڵێت، هەروەها ڕایگەیاند ئەستەمە دیاری بکرێت کە کام ناوچە بەر مەترسی و چالاکیی بوومەلەرزەیی دەکەوێت.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەری ڕوودانی دوای بوومەلەرزە لە ناوچەی بوومەلەرزەکە یان لە نزیکەوە زۆر هەیە، پێویستە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پورتوگال و ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.

 

یەکێتی وەبەرهێنەران بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە
پێشت یەکێتی وەبەرهێنەران بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە
دانیشتنەکانی پەڕلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
دواتر دانیشتنەکانی پەڕلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار