لە 2006 ەوە تائێستا وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ لە سلێمانی( سفر )بووە



زیاتر لە 17 ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە، هیچ وەبەرهێنێکی بیانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ، وەبەرهێنانی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نەکردووە.

پاڵپشت بە داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان و بەدواداچوونەکانی خەڵک، لە هەرێمی کوردستاندا، لە ١ی ئابی ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا مانگی ٧ ی ٢٠٢٢،دەست بە جێبەجێکردنی یاسای وەبەرهێنان کراوە،و کۆمپانیا و وەبەرهێنی بیانی لەهەرێم سەمایەگوزارییان کردووە و قەبارەی ئەو سەرمایەیەش بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

تێکڕای سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا لەو ماوەیەدا، ٦٦ ملیار و ١٥٢ ملیۆن دۆلار بووە، ٥٢ ملیار و ٤٦٥ ملیۆن دۆلار سەرمایەی نیشتمانی و ١٠ ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بووە.

کۆی ئەو پڕۆژانەی لەلایەن وەبەرهێنی بیانییەوە ئەنجامدراون، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک چڕبوونەتەوە، بەشێوەیەک پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، هیچ پڕۆژەیەکی ڕاستەوخۆیان نەبووە.

هەر بەپێی داتاکانی وەبەرهێنان، هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی بە ڕاستەوخۆیی سەرمایەگوزاری لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین نەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونی دەکەنەوە، کە وەبەرهێنەرە بیانییەکان لە هەموو ئەو پارێزگا و یەکە کارگێڕییە سەربەخۆیانەدا، بەهاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنی خۆماڵی کاریان کردووە.

وەبەرهێنی بیانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنانی خۆماڵی بە گوژمەی زیاتر ٣ ملیار دۆلار سەرمایەگوزاریان کردووە، ڕێژەی ٥.٥٪ی کۆی سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان پێکدێنێت هەر بەپێی ئەو داتایە، کەمتر لە نیوەی ئەو پارەیە لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنانی پێکراوە و هیچ پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان وەبەرهێنی بیانی و خۆماڵی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نەبووە.

داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، هەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدراون، لەلایەن کۆمپانیا و وەبەرهێنی خۆماڵییەوە بووە و بەو شێوەیەش تێکڕای سەرمایەی وەبەرهێنی بیانی لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا، تەنیا لە دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بووە.

 

مووچەی لیوا هاوبەشەکان کەی دابەشدەکرێت؟
پێشت مووچەی لیوا هاوبەشەکان کەی دابەشدەکرێت؟
بەغدا:بەتەواوی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە
دواتر بەغدا:بەتەواوی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە
ەیوەندیدار