ڕەئیسی ستایشی عێراق دەکات و ناوی هەرێم ناهێنێت



ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ستایشی میوانداری بەخشندەیی حکومەتی عێراق و گەلی عێراقی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە سەردانیکەرانی ئەربەعینی ئیمام حسێن  کردیان.

ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری ڕەئیسی لە بەیاننامەیەکدا لەبەردەم ئاپۆڕای زانایانی ئایینی و ئیمامانی هەینی و جەماعەت لە شاری بیرجەند ڕایگەیاند، “حکومەت و خەڵکی عێراق میوانداری سەردانکەرەکانیان کرد، میوانداریکردنیشیان بەڕاستی شایستە و باش بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەنها دەتوانم سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئەو بەرپرسە عێراقییانە دەرببڕم کە ئاسانکارییان بۆ هاتنە ناوەوەی سەردانکەران بۆ خاکی عێراق کرد و هەوڵیاندا میوانداری سەردانکەرانی ئازیزمان بکەن، هەروەها بۆ گەلی عێراق بۆ میوانداریکردنی سەردانکەران و پێشوازییان ستایشمان هەیە”.

ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕووداوێکی گەورە و لەبیرنەکراو بوو و ڕووداوێکی شارستانیەت دروستکەر بوو بۆ جیهانی ئیسلامی، و یەکگرتوویی بەرخۆدانی ئیسلامی جیهانی، و ان شاءاللە دەبێتە بنەمای ڕزگارکەری جیهانی مرۆڤایەتی”.

ئەمڕۆ کۆتایی بە سەردانیکەرانی ئەربەعینی هات لە پارێزگای کەربەلا ، عێراق لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە ٢٢ میلیۆن سەردانکەری بەخۆیەوە بینی کە زیاتر لە چوار ملیۆن سەردانیکەری ئێرانی بوون، ئەوی جێگای باسە حکومەتی هەرێم ئامادەکاری تەواو و ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران کرد و هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ دابینکردن، بەڵام نەحکومەتی ئێران و نە سەرۆککۆمارەکەی ناوی هەرێم یان نەهێنا.

 

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوی زیاد دەکات
پێشت ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوی زیاد دەکات
پارتی لەبارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر پارتی لەبارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار