بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەپڵیكەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارا كراوە، هاوكات پێداویستییەكانی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان ڕووندەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ٥\٩\٢٠٢٣ دوای کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، کە تەنها بۆ ڕۆژانی (چوار شەممە و پێنج شەممەی ) ئەم هەفتەیە نۆرەکە دادەنرێت.

پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الاكترونی) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە و کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە، کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات، کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵ ( بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+ کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+ کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەڵ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجە الوصایە بە زمانی عەرەبی)+ کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+ کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+ کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).

9- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجە الوصایە المۆقتە (بەزمانی عەرەبی)+ کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+ کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

• ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ نۆرە گرتن ڕۆژانی پێنج شەممە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە، کە هاووڵاتیان دەتوانن زانیاریەکان پربکەنەوە و کات و ڕۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکو پێنج شەممەی هەفتەی دواتر.

جەختیشی كردۆتەوە، لەو کات و ڕۆژەی بۆت دیاری کراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.

لینکی سیستەمی ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details…

لینکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:
https://apps.apple.com/iq/app/الجواز-العراقی/id1661922957

یان لە ڕێگای وێبسایتی :
https://www.epp.iq/home

 

حکومەتی هەرێم فەرمانگەیەکی نوێ لەهەڵەبجە دەکاتەوە
پێشت حکومەتی هەرێم فەرمانگەیەکی نوێ لەهەڵەبجە دەکاتەوە
وەزیری شەهیدان: دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبوردن بكات
دواتر وەزیری شەهیدان: دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبوردن بكات
ەیوەندیدار