نرخی بەنزین دابەزی



لە شاری دهۆك نرخی بەنزین دابەزی و هەر لیترێك نزیكەی 150 بۆ 200 دینار لە نرخەكەی كەم بۆتەوە.

بەپێی بەدواداچووونی (خەڵك)، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 5ی ئەیلوول، لە بەشێكی زۆری بەنزینخانەكانی دهۆك نرخی بەنزینی نۆرماڵ ڕووی لە دابەزین كردووە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كەم بوونەوەی خواست و نەبوونی مووچە.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكە، كە لە چەند بەنزینخانەیەك ئەنجامدراوە، نرخی یەك لیتر بەنزین لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتبووە 1150 دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزیوە بۆ 975 دینار.

ئەحمەد جەمال، نوێنەری كۆمپانیاكانی دابین كردنی سووتەمەنی ڕایگەیاند، دابەزاندنی نرخی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاكانی دابین كردنی سووتەمەنی و بەنزینخانەكانەوە بۆ هاوهەڵوێستیی و هاوكاری هاووڵاتیانە، كە ئێستا دۆخی خەڵك خراپە و مووچە دواكەوتووە، هەر بۆیە بڕیار دراوە قازانج لەسەر بەنزین لاببەن و نرخەكەی دابەزێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەرزان كردنی نرخی بەنزینی بازرگانی قەرەباڵغی و سەرەی سەر بەنزینی 750 دیناری كەم دەبێتەوە و هەروەها دەشبێتە كێبڕكێی نێوان بازرگان و بەنزینخانەكان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە هەولێر و سلێمانی نرخی بەنزین گرانە سەرباری نەبوونی مووچە و بێ‌ بازاڕی و هێشتا لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار دینارە و موحەسەن بە 1200 دینارە و سوپەر بە 1350 دینارە.

هۆشداری لە دابارینی بارانی بەخوڕ و لافاو لە هەرێم دەدرێت
پێشت هۆشداری لە دابارینی بارانی بەخوڕ و لافاو لە هەرێم دەدرێت
سبەینێ شەقامێکی سەرەکی لە کەلار دەکرێتەوە
دواتر سبەینێ شەقامێکی سەرەکی لە کەلار دەکرێتەوە
ەیوەندیدار